په‌یامی نێچیرڤان بارزانی بۆ یادی 50 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ
وێستگه نیوزـ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی 50 ساڵه‌ی بۆردومانی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزی لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسه‌وه رایگه‌یند: شه‌هیدكردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ و خه‌ڵكی سڤیلی قه‌ڵادزێ له بۆردومانێكی ترسنۆكی ئاسمانی‌دا، درێژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌مڕۆ یادی خه‌مگینی (50) ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی ده‌یان قوتابی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی و هاووڵاتیانی سڤیلی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ینه‌وه كه 24ی نیسانی 1974 بوونه قوربانیی تاوانێكی دیكه‌ی ڕژێمی ئه‌وسای عێراق. دروود بۆ گیانی پاكیان ده‌نێرین، به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه و یادیان به خێر.
شه‌هیدكردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ و خه‌ڵكی سڤیلی قه‌ڵادزێ له بۆردومانێكی ترسنۆكی ئاسمانی‌دا، گوڕ و تینی زیاتری به گیان و ئیراده‌ی به‌ره‌نگاری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و دكتاتۆری دا و گه‌لی كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ڕه‌واكانی، درێژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ئه‌م تاوانه و قوربانیانی ئه‌و ڕۆژه‌ی زانكۆی سلێمانی له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ناوچه‌كه، ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووی خوێنین و به‌ئازاری گه‌لی كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ی لێ وه‌رگرین و به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ییمان، بۆ هه‌میشه ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بگرین و به ئومێده‌وه كار بۆ داهاتوویه‌كی باشتر بكه‌ین.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ و پشده‌ر و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/4/24
AM:09:30:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت