ژمارهیهك رۆژنامهنوسی سۆران بایكۆتی چالاكی سهندیكا دهكهن
وێستگهنیوز-
ژمارهیهك رۆژنامهنوسی سنوری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران بایكۆتی مهراسیمی یادی 126 ساڵهی رۆژی رۆژنامهگهری كوردی دهكهن كه بڕیاره ئهمرۆ لهلایهن سهندیكای رۆژنامهنوسانهوه بهرێوهبچێت.
هۆكاری بایكۆتی یادهكه به پێنج خاڵ ڕوونكراوهتهوه:
١-ڕۆژ دوای ڕۆژ پێشێلکاری بەرامبەر بە بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئەو دەڤەرە زیاتر دەبێ .
٢-لەپێدانی زانیاری ڕێگەپێدان بۆ ڕوماڵی هەر کارو چالاکیەک یان لەناو دەزگایەکی حکومی بەردەوام جیاوازی و جیاکاری دەکرێت بۆ هەندێک کەناڵ ئازادی تەواو هەیە و بۆ هەندێکیان بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدان نیە.
٣-لەبەشێکی زۆری کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکاندا بەشێکی کەناڵەکان و ڕۆژنامەنوسان بێبەش دەکرێن و جیاوازی لە بانگهێشتکردنیان دەکرێ.
٤-لەهەرچی چالاکی و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەزگا ئەمنیەکان هەیە تەنیا چەند کەناڵێکی دیاری کراو بانگهێشت دەکرێن .
٥-ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە داوا دەکەین دیدارێکی کراوە لە نێوان ڕۆژنامەنوسسان و دەزگا ئەمنیەکانی ئەو دەڤەرە بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر ڕێکبخرێت بەڵام نە نووسینگەی سۆرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان نە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەدەم ئەو داواکاریەمانەوە نەهاتوونە و کاریان بۆ نەکردووە.
لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكیان بۆ وێستگهنیوز ناردووه تیایداهاتووه: ئێمە سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کەلەخوارەوە ناومان هاتووە، بایکۆتی چالاکی ئەمڕۆی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین کە بەبۆنەی یادی ١٢٦ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیەوە ڕێکیانخستووە، ئێمە پێمان وایە کە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جیاوازیەکی زۆر لەنێوان ڕۆژنامەنوساندا دەکرێت و کەسیش ناتوانێت ئینکاری لەوەدا بکات ! بەجۆرێک دەسەڵاتی ئەم دەڤەرە پێی وایە تەنها ئەوانەی لە دەزگاکانی خۆیان یان حزبی سەر بەدەسەلات کاردەکەن بۆیان هەیە کاری ڕۆژنامەوانی بکەن .
"بۆیە چیتر باوەڕ بە بانگهێشتی پڕ لە موجامەلەی بەرپرسان ناکەین، دەمێکە کاتی قسەی باق و بریق بەسەرچووە، دەمانەوێت لەئاستی کرداریدا چاو بە هەڵوێستەکاندا بخشێننەوە و ڕێزی زیاتر لە ئێمە و لە پیشەکەمان بگرن، چونکە ئێمە هۆکاری پێشخستنی دەڤەرەکەمانین نەک مایەی شێواندن و تێکدان!!!" لهیاداشتهكهدا هاتووه.
ههروهها ئهم ڕۆژنامهنوسانه لهیاداشتهكهدا كه ئاراستهی ڕای گشتییان كردووه دهڵێن: بەربەستەکان لەبەردەم کارەکانی ئێمەدا زۆرن و ڕۆژ بەڕۆژ ئازادی کاری ڕاگەیاندن بەرتەسکتر دەبێتەوە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی گرفت دەبینەوە بۆیە لەبەر ئەو هۆکارانەی خوارەوە بایکۆتی چالاکی سەندیکاو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین .
داواش دهكهن "سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی داکۆکی کار لە ڕۆژنامەنووسان و ئازادی کاری میدیایی لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاری و جیاوازییانە بێنە دەنگ".
ناوهكان
١-یونس حمد - ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
٢-ئامانج وەرتی - ڕۆژنامەنووس
٣- زۆسک باڵەک.. پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس
٤-اسماعیل عوسمان .پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس
٥-ئازاد ئۆمەراوەیی .پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس
٦-ولات حسن …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
٧-رفعت محمد ..ڕۆژنامەنووس و کامیرەمان
٨-سەرهەنگ قاسم.ڕۆژنامەنووس
٩-ئاسۆ وەرتی .ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
١٠-عبدالواحید مشیر ..ڕۆژنامەنووس و کامیرامان
١١-ئاکام غەفور..ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
١٢-سەرهەد عبدالله …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
١٣-حکیم محمد ..ڕۆژنامەنووس
١٤-فەرهاد محمد ..ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
١٥-زیرەک محمد …کامیرامانی گەلی کوردستان
١٦-کەریم کەیفی …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
PM:12:52:23/04/2024
ئهم بابهته 596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت