"له به‌غداوه هه‌وڵێكی پارتی و عه‌ره‌ب و توركمان بۆ ئیداره‌ی كه‌ركوك شكستی پێهێنرا"
وێستگه‌نیوز-
سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی توركمانی له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌ر حكومه‌تی عێراق رێگر نه‌بووایه، ئه‌وا حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه و به‌بێ یه‌كێتی پێكده‌هێنرا، به‌ڵام له به‌غداوه ئه‌و هه‌وڵه شكستی پێهێنرا.
نه‌جات حسێن، سه‌ركرده‌ی توركمان و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كوتله‌ی توركمانی، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه "پارتی و عه‌ره‌ب و توركمان له هه‌ولێر رێككه‌وتن پێكه‌وه حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك پێكبهێنن، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ده‌ستوه‌ردانی كرد و رێككه‌وتنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی 5 كورسی هه‌یه و گه‌ر بخرێته ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه كێشه دروست ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "گه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌ستوه‌ردانی نه‌كردایه، پارتی و عه‌ره‌ب و توركمان حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكیان پێكده‌هێنا، چونكه خاوه‌نی 10 كورسین".
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 5 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 2 كورسی، عه‌ره‌ب 6 كورسی، توركمان 2 كورسی و كوتله‌ی بابلیۆنیش كورسییه‌كی له‌كۆی 16 كورسییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ده‌ستهێناوه.
ڕۆژی 4-3-2024، یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی ئۆرگانه حزبییه‌كانی كه‌ركوكیان كۆبوونه‌وه. ئه‌وكات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی پارتی رایگه‌یاند كه "هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پێكه‌وه كاربكه‌ین و كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگار بدۆزینه‌وه لای هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك قهبوڵكراو بێت".
هه‌رچه‌نده یه‌كێتی و پارتی جه‌خت له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام پارتی پشتگیری دانانی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی شاره‌كه ده‌كات بۆ پۆستی پارێزگار، له‌كاتێكدا یه‌كێتی ئه‌و پۆسته به مافی خۆی داده‌نێت.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان پارتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان و شكستهێنان به رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "گه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره هه‌بووبێت من ئاگاداری نیم".
بڕیاربوو له رۆژی 5-2-2024، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆی بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه شكستی هێنا.
حه‌سیبه عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌رپرسی به‌شی پێكهاته‌كان له ئۆرگانه حزبییه‌كانی كه‌ركوكی ئه‌و حزبه، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "كاتێك به‌رپرسانی پارتی سه‌ردانی به‌ره‌ی توركمانییان كرد، به‌رپرسێكی توركمان به ئاشكرا سوپاسی پارتی كرد بۆ پشتگیریكردن له بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار به نۆره بێت، به‌ڵێ هه‌وڵی رێككه‌وتن هه‌بووه له نێوانیان".
ڕۆژی 3ی مانگی رابردوو، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ دووه‌مجار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كورد، عه‌ره‌ب و توركمان كۆبوویه‌وه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به دیالۆگی نێوان لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ی سێهه‌م له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان و سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ ئه‌مریكا، كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
نه‌جات حسێن، سه‌ركرده‌ی سیاسی توركمانی ده‌ڵێت: "كورد و عه‌ره‌ب داوای پۆستی پارێزگار ده‌كه‌ن؛ لێكتێگه‌یشتن هه‌بوو پۆسته‌كه هه‌ردوو ساڵ جارێك لای یه‌كێكیان بێت، به‌ڵام هه‌ردوولایان داوا ده‌كه‌ن دوو ساڵی یه‌كه‌م پۆسته‌كه‌یان لابێت".
ده‌شڵێت: "عه‌ره‌ب 7 ساڵه پۆستی پارێزگاری لایه و خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنێت و زه‌وی دابه‌ش ده‌كات، به ئاسانی پۆستی پارێزگار راده‌ستی كورد ناكات".
هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك له‌كاتێكدایه، هه‌نگاوه‌كانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به له‌سه‌رخۆیی به‌ڕێوه‌ده‌چن. دوای 8ی مانگی 11ی ساڵی 2023، ئه‌و لیژنه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مڕۆ چه‌كی قه‌ره‌بووی 845 ئاواره‌ی كه‌ركوكی بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی دارایی وه‌ربگرن.
PM:08:45:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت