كاندیدێكی به‌ره‌ی گه‌ل به‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه ده‌ستگیركرا
وێستگهنیوزـ
به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه كه قوربانییه‌كی لێ كه‌وته‌وه مەهدی ساڵح كاندیدی لیستی (بەرەی گەل)ی كه لاهوور جەنگی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ده‌ستگیركرا.
مه‌هدی ساڵح تاكە بەربژێریانە لە سنووری قەزای بەردەڕەش، شەوی رابردوو بەهۆی ئەوەی دوو ماتۆڕسكیل كێبڕكێیان كردووە، یەكێكیان رووبەڕوو تووشی پێكدادان بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەی مەهدی ساڵح.
به‌پێی زانیارییه‌كان وێستگه نیوز له‌م رووداوه‌دا گه‌نجێك به‌ناوی عه‌بدوڵا نه‌جم گیانی له‌ده‌ستدا كه خۆی كێشابوو به توێتا كامرییهكهی كاندیده‌كه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل .
دوای رووداوه‌كه كاندیده‌كه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ستگیركرا، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ئازاد نه‌كراوه.
PM:01:50:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت