دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران له بنكه‌ی هه‌ریر چی روویدا؟
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2024، دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یشه‌وی رابردووی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باس له بارودۆخی ئه‌منی شاری هه‌ولێر ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌دات رێوشوێنێكی ئه‌منی تووند گیراوه‌تبه‌ر و له بنكه‌ی ئه‌مریكا له حه‌ریر زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ بغداد الیوم ده‌ڵێت: "جووڵه‌ی ئاسمانی به شێوه‌یه‌كی سروشی گه‌ڕواوه‌ته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها جووڵه و هاتوچۆی هاووڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌بینرێت".
هه‌مان سه‌رچاوه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، ده‌ڵێت: "ئه‌م به‌یانییه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له بنكه‌ی حه‌ریر و له كونسڵخانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رێگای هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یان ئیشپیكردووه و كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی تووندی خۆپارێزییان ئه‌نجامداوه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، "دوێنێ له قه‌زای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، له شوێنێكی كراوه‌دا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و هیچ كه‌سێك زیانی پێنه‌گه‌یشتووه".
شه‌وی یه‌كشه‌ممه، دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر، گوێیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر به‌هێز بووه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری روودانی ته‌قنه‌وه‌كان نه‌زانراوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شاهیدحاڵه‌كان بۆ ئاژانسی بغداد الیوم، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز، له نزیك ئه‌و شوێنانه‌ی هاوسنورن له‌گه‌ڵ شاخی كۆره‌ك و رێگای 150 بیستراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه تا ئیستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وانه، هیچ به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌رنه‌كردووه".
PM:02:00:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 10000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت