قوباد تاڵهبانی: نابێت ههڵبژاردن لەوە زیاتر دوا بکەوێت
قوباد تاڵەبانی و کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر
وێستگهنیوزـ
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم له كۆبوونهوهی لهگهڵ كونسوڵی گشتی فهرهنسا له ههولێر رایگهیاند، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ههرێم لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کۆبووەوە و لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و چۆنییەتی گەشەپیدانی ئابوری هەرێم و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا که ئهمڕۆ سێشەمە 2ی نیسانی 2024، لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری کراوە و رایگەیاند، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر دۆخی ئابوری و چۆنییەتی گەشەپێدانی ئابوری هەرێم کرا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم ئاماژەی بە ستراتیژی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت کرد و رایگەیاند، "هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران لە کەرتی تایبەت بە تایبەتیش وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا".
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە کار بۆ ئەوە دەکەن هانی وەبەرهێنەران بدرێت کە لە قەزا و ناحییەکانیش وەبەرهێنان بکەن.
وتیشی: "بەبێ گەشەپێدانی هاوسەنگ لە شار و ناوچە جیاوازەکاندا، ناتوانرێت ژێرخانێکی ئابوری بەهێز بونیاد بنرێت و گەشەپێدانی راستەقینەش روونادات".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەت و وڵاتی فەڕەنسای کرد کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردوە و داواشیکرد بۆ لەمەودواش بە تایبەت لە بواری گەشەپێدانی ئابوریدا حکومەتی فەڕەنسا لەڕووی دابینکردنی راوێژکارەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.
PM:01:41:02/04/2024
ئهم بابهته 2260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت