مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له "رێزگرتن له قه‌واره‌ی ده‌ستووری و فیدراڵی هه‌رێم" كرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2024 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له واشنتن، له‌گه‌ڵ سێناتۆر جاك ڕید سه‌رۆكی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا و سێناتۆر ڕۆجه‌ر ویكر ئه‌ندامی باڵای لیژنه‌كه كۆبووه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنیی ئارامیی و ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی هاوكاری و پشتیوانیی ئه‌مریكای كرد و جه‌ختی له "ڕێزگرتن له قه‌واره‌ی ده‌ستووری و فیدراڵی هه‌رێم" كرده‌وه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆكی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پێزانینی خۆی بۆ خه‌بات و قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان ده‌ربڕی".
PM:09:52:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت