په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم سه‌رجه‌م وانه‌كانی پۆلی 12ی بۆ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان كه‌مكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه كۆبوه‌وه‌و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، ئەوەیە جگە لە ئایینناسی، سەرجەم وانەکانی پۆلی 12 کەمدەکرێنەوە.
نوورەدین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، "وانەکان بە رێژەی 12% بۆ 18% کەمدەکرێنەوە".
جگە لەمەش، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ئەو قوتابخانانەی لە مانگی 9ـی ساڵی رابردووەوە دەوامیان دەستپێکردووەتەوە، لە 11 تاوەکو 23ی ئادار پشوویان هەبێت، بەڵام ئەوانەی لەم دواییانەدا دەستیان پێکردەوە، پشوو وەرناگرن و قەرەبووی ئەوکاتانە دەکەنەوە کە بایکۆت بوون.
لە 13ی ئەیلول خوێندنی وەرزی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، به‌ڵام لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، قوتابخانەکان بە گشتی جگە لە بەشێکی 12ـی بنەڕەتی، تاوەکو 09ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دەستیان پێنەکرد، بەڵام دوای ئەو وادەیە وردە وردە دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە.
PM:06:35:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت