نرخی نه‌وت به‌راورد به‌ دوێنێ به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ سه‌رو 81 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 81 دۆلار و 70 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 80 دۆلار و 47 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 77 دۆلار و 60 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 76 دۆلار و 14 سه‌نت فرۆشرا.

له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ به‌ جێگیری ماوه‌ته‌وه‌ و یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 33 دۆلاره‌.

عەلی مەشکور، ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامە عەرەبییەکانی راگەیاندووه‌، لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بۆ خوار 78 دۆلار بۆ عێراق کاریگەری نەرێنی دەبێت.

وتیشی: "عێراق بە رێژەی 95٪ پشت بە داهاتی نەوتی دەبەستێت بۆیە لە نزمبوونەوە یاخود بەرزبوونەوەیدا بە رێژەی 95٪ کاریگەری دەکاتەوە سەر بودجە".

لەبەرامبەریشدا حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

هاوکات رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند: ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان بۆ ئەو مەبەستەش چەند وڵاتێکی جیاواز لە نێویشیاندا عێراق بەشداردەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە.


AM:08:18:27/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت