لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم


وێستگه‌نیوزـ

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە پەرلەمانتارانی لایەنە کوردییەکانی رایگەیاند، "ئێمە لە بەرژەوەندی ئێوە بڕیارمان داوە، دەبێت ئێوەش هاوکاریمان بکەن".


وه‌زیری دارایی عێراق وتوویه‌تی، "پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران".

هاوكات وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئێمە کارەکانمان تەواو کرد و لە بەرژەوەندی ئێوە بڕیارماندا، ده‌بێت ئێوه‌ش هاوكارمان بن".

وه‌زیری دارایی عێراق ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد: دەستیان بە خەرجکردنى بودجەى کارپێکردن کردوە و مووچەى تەواوى فەرمانبەران بۆ ساڵى 2024 گەرەنتیکراوە.

وتیشی: "بەمنزیکانە خشتەى بودجە بۆ ساڵى 2024 دەنێرن بۆ ئەنجومەنى وەزیران تا پەسەندى بکات و رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بکرێت".

ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە، "موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگى شوبات گەرەنتیکراوە و بۆ مانگەکانى داهاتووش مەرجمانە کە مووچە بە نیشتیمانى بکرێت تا رەوانە بکرێت".

پێشتریش، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، هەوڵ دەدەن مووچەی فەرمانبەران لە کێشە سیاسیەکان جیابکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دڵنیایی دەدەن لەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجی گشتی جیادەکەنەوە و دەیخەنە سەر خەرجی حاکیمە و بە نیشتیمانی دەکەن. وتیشی، "ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبێت ئەوا رێکاری نوێ دەگرنەبەر".

ئەمەش لە کاتێکدایە، شاندێکی عێراق شەوی 24ـی شوبات بەمەبەستی وردبینی داهات و خەرجی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو گەیشتنە هەولێر و بۆماوەی هەفتەیەک دەمێننەوە.


PM:12:26:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت