د. نهرمین مهعروف: ئهمڕۆ لهگهڵ وهزیری دارایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبینەوە
کۆبوونەوەیەکی پێشتری لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراق
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی 2024، وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی کۆدەبنەوەو بڕیار له چۆنێتی گونجاندنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە فەرمانبەرانی ھەرێم و ھەمواری یاسای بودجە تاوتوێ دەکەن.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و پهرلهمانتاری فراكسیۆنی یهكێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، لیژنەکەیان بانگھێشتی وەزیری دارایی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ھەمواری بودجە و بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
ئهو پهرلهمانتارهی یهكێتی لەبارەی هەمواری پرۆژەیاسای بودجەوە ئهوهی وتوه: "تائێستا پڕۆژەی ھەمواری یاسای بودجە نەگەیشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران، دەیانەوێت وەزیری دارایی روونکردنەوەیان بداتێ لەسەر ھەمواری یاساکە و چۆنیەتی گونجاندنی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە جێکیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە وادەی خۆیدا".
رۆژی 21ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.
AM:09:29:26/02/2024
ئهم بابهته 1760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت