ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچە چوار بڕگەیە

‌ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید

وێستگه‌نیوزـ

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ باره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌ باره‌ی مووچه‌وه‌ چوار بڕگه‌یه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "دەستخۆشی لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی و خۆراگر دەکەم کەبەرهەمی جوانترین خۆپیشاندانیان بەئەنجام گەیشت".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچە چواربرگەیە هەرچوار بڕگەکە وشەی (الزام) واتە پابەندبوون لەسەرەتای بڕگەکە هاتووە هەر خۆدزینەوەیەک لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە بکرێت دڵنیابن ئەمڕۆش نا سبەی یان لەکاتێکی نزیکدا خۆتان دەبیننەوە کە هەرچی ماڵ و موڵکی دزراو هەیە کە لەم میلەتە بەشمەینەتەتان دزیوە  حجز دەکرێت و خۆشتان دوورنییە قەده‌غەی سەفەرتان لێنەکرێت، چۆن واتان کرد گەنجی ئەم وڵاتە بەقاچاخ بگاتە هاندەران ئێوەش بەرپرسانی هەرێم دەبێت بەڕێگای قاچاخ وڵات بەجێ بهێڵن".

ده‌قی نووسینه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید:

بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵ و سێ قسە:

یەکەم: دەستخۆشی لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی و خۆراگر دەکەم کەبەرهەمی جوانترین خۆپیشاندانیان بەئەنجام گەیشت.

دووەم: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچە چوار بڕگەیە هەرچواربڕگەکە وشەی (الزام) واتە پابەنبون لەسەرەتای بڕگەکە هاتووە هەر ملەجەرەو خۆدزینەوەیەک لەلایەن بەربرسانی هەرێمەوە بکرێت دڵنیابن ئەمڕۆش نا سبەی یان لەکاتێکی نزیکدا خۆتان دەبیننەوە کە هەرچی ماڵ و موڵکی دزراو هەیە کە لەم میلەتە بەشمەینەتەتان دزیوە  حجز دەکرێت و خۆشتان دورنییە قەده‌غەی سەفەرتان لێنەکرێت، چۆن واتان کرد گەنجی ئەم وڵاتە بەقاچاخ بگاتە هاندەران ئێوەش بەرپرسانی هەرێم دەبێت بەڕێگای قاچاخ وڵات بەجێ بهێڵن.

سێیه‌م: بەرپرسیاری نەمانی کۆتای تورکمان و ئەرمەن و مەسیحی بە پلەی یەکەم لەئەستۆی ئەو بەناو نوێنەری ئەم کۆتایانە بوون کە لەبری نوێنەرایەتی پێکهاتەکانیان نوێنەراتی لایەنەسیاسیەکانیان دەکرد، بەرپرسیاری دووەم پارتی دیموکراتە کەنەیهێشت ئەو پێکهاتانە نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت.


PM:07:10:21/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت