وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو كرد


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە پارەدارکردنی وەزارەتەکان کردووە بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی وڵاتەکە. 

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان دەکەن سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن و دەست بکەن بە رێکارەکانی وەرگرتنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

عێراق مانگانە لە 20ی مانگەوە دەست دەکات بە پارەدارکردنی وەزارەتەکانی و دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە.

بڕیارە لە 26ی مانگ تا 1ی مانگی داهاتوو، عێراق بڕی 618 ملیار دینار بە مەبەستی دابەشکردنی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.

ئەو پارەیەی عێراق بۆ هەرێمی دەنێرێت بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتە، بەڵام حکومەتی هه‌رێم مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردووی هێشتا نەداوە و مانگی رابردووش ئەو پارەیەی عێراق ناردی، حکومەتی هه‌رێم رایگەیاند، مووچەی مانگی 1ی پێدابەش كرد و هێشتا چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ساڵی رابردوو دیار نییە.


AM:11:53:20/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت