هۆشداری له هاتنی شه‌پۆلێكی زۆر به‌هێزی باران بارین بۆ هه‌رێم ده‌درێت
وێستگه‌نیوز-
كه‌شناسێكی كورد هۆشداری له هاتنی شه‌پۆلێكی زۆر به‌هێزی باران بارین بۆ هه‌رێم ده‌گات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێشبینی ده‌كرێت 50ملم تا 300 ملم باران ببارێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی شوباتی 2024، شاڵاو هیدایه‌ت كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "هۆشداری جددی ده‌ده‌ین له هاتنی شه‌پۆلێكی زۆر به‌هێزی باران بارینی سه‌رتاسه‌ری بۆ ته‌واوی هه‌رێم و گه‌رمیان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سه‌ره‌تای گه‌یشتنی شه‌پۆل چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت. بۆ ڕۆژانی دواتر كاریگه‌ری زیاد ده‌كا تو كۆتایی هه‌فته لوتكه‌ی قوڵ بوونه‌وه و بههێزیهكهی ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "كاریگه‌ری ئه‌م سیسته‌مه ته‌ڕو داباراناویه جگه له‌م شه‌پۆله شه‌پۆلی تریشی به‌دوادا دێت و بۆ ماوه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر ناوچه‌كان ده‌مێنێته‌وه".
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت: "له‌مه‌ودای شه‌پۆلدا خێرایی با زیاد ده‌بێت و هه‌وره بروسكه‌ی زۆر توند‌و ته‌رزه و بارینی به‌فر له‌لوتكه‌ی چیا به‌رزه‌كان و ناوچه سنوریه‌كان ده‌بێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "بۆیه‌كه‌مجاره له‌مساڵدا هه‌ردوو شه‌پۆلی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌ی بهۆفراوان و به‌هێز پێكه‌وه دێن و یه‌كده‌گرن و قوڵ ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كان".
ئه‌و كه‌شناسه كورده باس له‌وه ده‌كات كه "پێشبینی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌بارانی لێده‌كرێت به‌ڕێژه‌ی 50 ملم تا 300 ملم. هه‌رچی كانیاو و چه‌م هه‌یه تائێستا نه‌بوژاوه‌ته‌وه ده‌بوژێنه‌وه و مه‌ترسی وشكه ساڵی له‌سه‌ر باشوور و ناوه‌ڕاستی گه‌رمیانیش كۆتایی پێ دێنێت و ده‌ڕه‌وێنێته‌وه".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌گه‌ری لافاو له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه نزماییه‌كانی گه‌رمیان و هه‌رێم و ئه‌و ناوچانه كراوه‌یه به تایبه‌ت ئه‌و ناوچه و شوێنانه‌ی نزمن و پێشتر لافاو تێیاندا روویداوه".
شاڵاو هیدایه‌ت راشیگه‌یاندووه كه "گه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه بۆ پێنجشه‌ممه به‌تایبه‌تی داواده‌كه‌ین پشووی فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت".
PM:08:33:11/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 4084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت