كیلابی: سبه‌ینێ سكاڵا دژی ئه‌و بانكانه‌ تۆمار ده‌كه‌ین كه‌ پاره‌یان به‌ قه‌رز به‌ هه‌رێم داوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

یوسف كیلابی، په‌رله‌مانتاری عێراق ده‌ڵێت، هه‌رێم دان به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتنی عێراقدا نانێت و نه‌یكردوه‌ به‌ پشوو، سبه‌ینێش سكاڵا له‌دژی ئه‌و بانكانه‌ تۆمار ده‌كه‌ن كه‌ پاره‌یان به‌ قه‌رز به‌ هه‌رێم داوه‌.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، یوسف كلابی، په‌رله‌مانتاری عێراق ئه‌و بانكانه‌ی كردوه‌ته‌ ئامانج كه‌ 700 ملیار دیناره‌كه‌ به‌ هه‌رێم ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت: سبه‌ینێ سكاڵایه‌ك دژی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كان و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕییان تۆمار ده‌كه‌ین كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه‌ پاره‌یان به‌ قه‌رز داوه‌ به‌ هه‌رێم.

كیلابی نوسیویه‌تی: "پێشتر له‌ كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمیی لیژنه‌ی داراییدا ئه‌و بانكانه‌مان ئاگادار كردبوه‌وه‌ كه‌ پاره‌ به‌ هه‌رێم نه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش وتراوه‌ كه‌ هه‌رێم هه‌رگیز پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌وه‌.

له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا، كیلابی ره‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ هه‌رێم گرتوه‌و ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم دان به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتنی عێراق (سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش) نانێت و نه‌یكردوه‌ به‌ پشوو."


PM:04:59:10/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 5040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت