به قیستی مانگانه کەرەستەی خۆراکی دەدرێتە هاووڵاتیان
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، چەند بنکەیەکی فرۆشتنی تایبەت بە کەرەستەی خۆراکی دەکرێتەوە کە لە رێگەیەوە هاووڵاتیانی کەمدەرامەت و ئەو هاووڵاتیانەشی لە چاودێری کۆمەڵایەتی ناویان تۆمارکراوە دەتوانن بەقیستی 10 هەزار دیناری مانگانە کەرەستەی خۆراکی بکڕن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی محهمەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند بنکەیەکی فرۆشتنی تایبەت بە کەرەستەی خۆراکی بۆ هاووڵاتییان دەکرێتەوە بەشێوەی قیست.
ئاماژە بەوەش کراوە، هاووڵاتییان لەو ناوەندانەی کە دیاری دەکرێت دەتوانن بەبڕی 100 هەزار دینار کەرەستەی خۆراکی بکڕن مانگانە. دەشڵێت، "مانگانە تەنها 10 هەزار دینار دەگێڕنەوە بۆ ناوەندەکە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بارگرانی داراییان بۆ دروست نەبێت".
باس لەوەش کراوە، ئەو پرۆژەیە هاووڵاتییانی هەرێمیش دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچەی دهۆک کە زیاتر لە 280 هەزار خێزانی کەمدەرامەتی تیادا نیشتەجێیە.
هاوکات ئەوەش خراوەتە روو، هاووڵاتییان بەشەخۆراکی مانگانەی خۆیان وەردەگرن و دەتوانن لە ناوەندەکانی تریش گۆشت و مریشک و بەرهەمە شیرەمەنییەکانیان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەستبکەوێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی رابردوو وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، لەلایەن بانکی ناوەندیەوە دۆلار بەنرخی فەرمی بە بازرگانان دەدرێت لەپێناو سەقامگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی ناوخۆدا و زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتییش لە لیستی بەشەخۆراک دورخراونەتەوە بەهۆی بەرزی مووچەکانیانەوە.
AM:10:05:10/12/2023
ئهم بابهته 1952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت