شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: هه‌رێم و به‌غدا له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مووچه شكستیانهێنا
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی محه‌مه‌د شیاع سودانی و مه‌سرور بارزانی له به‌غدا...ئه‌رشیف
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم شكستیان هێناوه.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردییه‌وه كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، رایگه‌یاند كه "شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، نه‌یتوانیوه حكومه‌تی فیدراڵی ڕازی بكات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له پشكی له بودجه‌ی گشتی عێراقدا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه به‌پێی رۆژنامه‌كه به‌رپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانه و (به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا نه‌كرێت) قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی عه‌ره‌بی (AWP) كردووه، ده‌ڵێت: "شاندی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیدا، كه مه‌رجداره به ڕاده‌ستكردنی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان، جیابكرێته‌وه".
هه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق "پێشنیارێكی له په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرد كه حكومه‌ت ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات و له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی جیایان بكاته‌وه”.
له یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقدا، كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكرا، هاتووه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان به ده‌وڵه‌ت، له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی به خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه.
به‌ڵام ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه و ماوه ماوه كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌رهه‌ڵده‌دات.
سه‌رچاوه كورده‌كه ده‌ڵێت: "پرسی دووه‌م كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن، جیاوازی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له نێوان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێم كارده‌كه‌ن و كۆمپانیاكانی دیكه كه له پارێزگاكانی عێراق كارده‌كه‌ن، چه‌ندین پێشنیار هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه، له‌وانه‌ش رێكه‌وتنێك بۆ دابه‌شكردنی قازانجه‌كان به‌پێی ڕێژه له نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له كوردستان”.
له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023-2025 تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 6.9 دۆلار دیاریكراوه، به‌ڵام داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریده‌خه‌ن كه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم ده‌گاته 32.91 دۆلار، كه 24.32 دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و 8.95 دۆلار بۆ گواستنه‌وه و هه‌نارده‌كردنیه‌تی.
AM:10:37:01/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت