پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ به‌فر و بارانی ئه‌مشه‌و


وێستگه‌ نیوزـ

به‌شی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌و پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسیی هه‌رێم ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: پێشبینی‌ دەکرێت ئەمشەو نمەباران بۆ بارانی‌ مامناوەندی‌ بچڕ بچڕ لە سەنتەری‌ شارەکان بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاویەکانی‌ باکورو باکوری‌ ڕۆژهەڵاتیش بارانی‌ مامناوەند ببارێت.

به‌پێی كه‌شناسیی هه‌رێم، شەپۆلێکی‌ بەفریش ناوچەشاخاویەکان و هەندێک لە قەزاو ناحیە نزیکەکانی‌ ئەو ناوچانە ده‌گرێته‌وه‌، وەک ( ئامێدی‌ و کانی‌ ماسی‌ و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی)و ده‌شڵێت: پلەکانی‌ گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

كه‌شناسیی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووشی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر زۆرترین باران باریوه‌ كه‌ بڕیه‌كه‌ی 53.6 ملم بووه‌ و له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش به‌مجۆره‌ بووه‌:


PM:09:41:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 16220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت