کەشناسی: بارانبارینی بەهێز بەردەوامی دەبێت
دیمەنێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان
وێستگه‌نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌ره‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، بارانبارینی به‌هێز و به لێزمه له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و زۆرترین رێژه له سلێمانی و ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2023، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی ناوەراست، کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بەجۆرێک:
لەکاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ، بارانی بەلێزمە و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لەسنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار و هەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: پارێزگای دهۆک ناوچەکانی ئاکرێ، شیلادزێ و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین رێژەی دابارین دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تا نیوەرۆ پاشان کاریگەری کەمدەبێتەوە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دابارین بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بەفربارین لەشاخەسنووریەکانی ئەم ناوچەیە.
ئه‌وه‌شی باسكردووه: پارێزگا هەولێر لە سەنتەری شار و هەروەها ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەورو بەری تاکاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە بەشێوەی لێزمە باران و بروسکە، پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ، لەناوچەکانی باڵەکایەتی و ناوچە شاخاویە سنوورییەکان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران و بەفر.
له باره‌ی پارێزگای سلێمانی باسی له‌وه‌كردووه: پارێزگای سلیمانی، لەکاتەکانی پێشنیوەرۆ لەسەنتەری شار‌و زۆربەی ناوچەکان بارانی بەلێزمە بروسکە دەبارێت کاریگەری بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە.
ناوچەکانی گەرمیان: لەکاتەکانی بەیانی تا پێشنیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری چەمچەماڵ و سەنگاو قادر کەرەم و دەوربەی، پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.
پاریزگای هەڵەبجە: لەکاتەکانی پێشنیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە بروسکە و لێزمە بارانە دەگاتە سەنتەری شار‌و دەورو بەری، کاریگەری بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، خێرایى با / مامناوەند (20 – 30) کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك دەبێت لەهەندی کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 40 کیلۆمه‌تر له‌کاتژمێرێكدا، کاریگەری خێرایی با لەکاتەکانی ئێوارە لاواز دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو (4 - 6 ) پلە کەمتر بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تۆمار ده‌كات، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە کە لەکاتەکانی شەو بۆ سفری سیلیزی یان زیاتر نزم دەبێتەوە.
مەوداى بینین/ لە نێوان (6– 8) کیلۆمه‌تر دەبێت، لەکات و شوێنی دابارین لە 5 کیۆمه‌تر کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە کەمتر دەبێت لە یه‌ك کیلۆمه‌تر.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 21ی ترشینی دووه‌می 2023، كه‌شناسی ده‌ڵێت: "ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆڵە دابارینە کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت".
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما نزمتر بە (1-3) پلە دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، لەناوچە شاخاویەکان زیاتر نزم دەبێتەوە لەهەندێ ناوچەسنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
AM:11:26:20/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 8800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت