فراكسیۆنی پارتی له زاری سودانیه‌وه واده‌ی ناردنی 700 ملیاره‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه واده‌ی ناردنی 700 ملیاره‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ناوبراو لاری نییه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری مه‌ریوان قه‌ره‌نی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی عێراق، بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی 11ی 2023 له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و "گفتوگۆمان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا من دوو پرسیارم خسته به‌رده‌م كه هه‌ردووكیان تایبه‌ت بوون به‌و دوو نامه‌یه‌ی كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی ده‌ڵێت:"له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی (نه‌فه‌قاتی فعلی) كه بۆته هۆكاری نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه، به محه‌مه‌د شیاع سوودانیم راگه‌یاند ئاخۆ هه‌ڵوێستی جه‌نابیان له‌سه‌ر ئه‌مه چییه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی گوتین، نامه‌كانمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و كاریشمان له‌سه‌ر كردوون".
وتیشی: "سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه‌شكرد بابه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدایه و ئێمه هیچ مانعاتێكمان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه هه‌موار بكرێته‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكرێت، به‌ڵام ئێمه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنین و هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه و هه‌ر یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن و هه‌مواری بكه‌نه‌وه، ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌باره‌ی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ناردنی قه‌رزی سێ مانگ، هه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئێمه، سوودانی پێی وتین كه بابه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكه‌ش جگه له‌و سێ مانگه‌ی بڕیاری لێ دراوه، له‌ده‌ست ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه و له‌ده‌ست خودی ئه‌ودا نییه".
ئاشكراشیكرد كه "هه‌روه‌ها وتی كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه دیاریكرابوو تا بۆ هه‌رێمی كوردستانی بنێرن زۆر كه‌متره له پێویستیی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه و ته‌نانه‌ت ئه‌و 700 ملیار دیناره‌شی دیاریكراوه، هێشتا كه‌متره له‌و پاره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه پێویستیه‌تی".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاند كه سودانی پێی راگه‌یاندوون كه "لایه‌نه‌كانی راسپاردووه و تا ڕۆژی 1ی 12ی 2023، به‌شی سێیه‌می ئه‌و 700 ملیار دیناره ده‌نێرن كه پێشتر بڕیاری ناردنیان دابوو".
PM:08:32:19/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 19480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت