ئاسایش ده‌ستگیركردنی بكوژی كوڕه‌كه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
دەزگای ئاسایشی هەرێم ده‌ستگیركردنی بكوژی كوڕه‌كه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی راگه‌یاند کە ئەمشەو لە گەڕەکێکی سلێمانی تەقەی لێ‌کرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش - سلێمانی بكوژی هاوڵاتی (ڕ. ح.) كوڕی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی ده‌ستگیر كرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ده‌ڵێت: "هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌مه‌قاڵێ و ده‌ستشكاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل".
كاتێكی پێشتری ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ته‌قه له كوڕه‌كانی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، "له‌كاتێكدا ئه‌م دوو كوڕه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی له ئۆتۆمبێلێكدا بوون، له ئۆتۆمبێلێكی تره‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه".
وتیشی: "به‌وهۆیه‌وه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی تریان به سه‌ختی برینداره".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 25ی ئابی 2023 وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی كه یه‌كێكه له كه‌بابچیه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی له سیته‌ك فیشه‌ك به‌رسه‌ری كه‌وت و گیانی له‌ده‌ست دا.
رۆژی دواتر كه‌سوكاری وەستا حەسەنی کەبابچی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوەدەکەن کە کوژرابێت یان شتێكی دیکە، ناوبراو بە قەزاوقەدەر گیانیلەدەستداوە و ئەو کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە”.
PM:11:06:28/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 21780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت