نوێترین لێدوانی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند كه كه‌ی پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌شت وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2023، جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند كه "له‌م ماوه‌یه‌دا، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به سیاسی ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه نابێت مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به سیاسی بكرێت. ئومێده‌واریشین كه كێشه‌كان دارایی بن نه‌وه‌ك سیاسی".
جوتیار عادل بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه له یاسایی بودجه‌دا له‌سه‌ری بووه، جێبه‌جێی كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیسان به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێردراوه".
وتیشی: "له‌و بڕوایه‌داین هه‌ندێك جار پرسی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم به سیاسی ده‌كرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته وه‌كو قه‌واره‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كه دان پێدانراوه له‌لایه‌ن ده‌ستوور و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
د. جوتیار عادل راشیگه‌یاند كه "بۆیه ئێمه هه‌ستده‌كه‌ین هه‌ندێك جار وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكرێت، بۆیه تێگه‌یشتن له ده‌ستووری فیدڕاڵی زۆر گرنگه".
PM:02:46:23/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 6316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت