بانكی ناوهندی بڕی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئهمڕۆ ئاشكرا كرد
وێستگهنیوزـ
بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد کە زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری فرۆشتوەو لەو بڕەش زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە و نزیکەی 153 ملیۆن دۆلاری دیکەی بەشێوەی حەواڵەیە.
ئهمڕۆ چوارشەممە 13ی ئهیلولی 2023، بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی نزیکەی 153 ملیۆن دۆلار و زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق رۆژی سێشەممە بڕی زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی 137 ملیۆن دۆلار و نزیکەی 64 ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە، بەراورد بە رۆژی رابردوو ئەمڕۆ 24 ملیۆن دۆلار کەمتری بە شێوەی کاش فرۆشتووە.
PM:03:21:13/09/2023
ئهم بابهته 6040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت