شهقامێكی سەرەکی سلێمانی بۆ کاتێکی نادیار داخرا
شەقامێکی سلێمانی. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆوە سایدی رۆیشتن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەرەو ئیبراهیم پاشا "عەلوەی کۆن" دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە لەمڕۆ پێنجشهممه 8ی حوزهیرانی 2023 سایدی رۆیشتن لە شەقامی مەلیک محمود (60 مەتری)ەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا (عەلوەی كۆن) دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری داخستنی شەقامەکە کارکردنە لە یەکتربڕی (ئارام).
راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بە وادەی کردنەوەی شەقامەکە نەکردووە.
PM:03:25:08/06/2023
ئهم بابهته 12780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت