سروه عه‌بدولواحید بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵا: شانازی ده‌كه‌م كچی كه‌بابچی بم، نه‌ك كچی جاشێك
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له وه‌ڵامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێت كه شانازی ده‌كات كچی كهبابچییهكی زه‌حمه‌تكێش بێت، نه‌ك كچی جاشێكی سه‌دام.
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "شانازی ده‌كه‌م كه كچی كهبابچییهكی زهحمهتكێشم و كچی جاشێك له جاشه‌كانی سه‌دام نیم و ئه‌ندامی حزبێك نیم كه ده‌بابه‌ی سه‌دامی هێنایه سه‌ر په‌رله‌مانێك كه به خوێنی شه‌هیدانی كورد دامه‌زرا".
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "شانازی ده‌كه‌م كه كچی كه‌سێك نیم كه قاچاغچێتی به نه‌وتی كوردستانه‌وه ده‌كات و قوتی هاوڵاتیان ده‌دزێت".
ده‌شڵێت: "به‌ڵێ من سروه عهبدولواحیدی كه‌بابچی-م شانازی ده‌كه‌م به ناوی باوكمه‌وه كه فێری ره‌وشت و مه‌بادیئی كردووم".
ئه‌م قسانه‌ی سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له وه‌ڵامی نووسینێكی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دێت كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه به ناوی "وه‌ڵامێك بۆ خێزانی كه‌بابچی".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق نووسیویه‌تی: "له‌كاتی دابه‌شكردنی لیژنه‌كانی كورد به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كان كرد و سه‌رۆكی هه‌ر یه‌ك له فراكسیونی پارتی و یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو ئاماده‌بوون، پێم وابێت كاك سۆران له‌وێ نه‌بوو دوای كۆبوونه‌وه‌كه هات و له كۆبوونه‌وه‌كه دوای پارتی و یه‌كێتی به سروه عهبدالواحدم وت لیژنه‌یه‌كیش به‌ئێوه ده‌ده‌م وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ، وتی باشه، وتم به‌ڵام یه‌ك مه‌رجم هه‌یه لێره له‌به‌غدا ده‌بێت دیفاع له بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن. فراكسیۆنه‌كان رازیبوون ته‌نها سروه عه‌بدالواحد رازی نهبووـ وتی من په‌رله‌مانتاری عیراقم و حه‌قم به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه نییه. منیش وتم ئه‌وه‌ی دیفاع له‌كورد نه‌كات لیژنه‌ی پێ ناده‌م، دواتریش چوو له كه‌ناڵی عه‌هد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێكی تر خۆی له‌لای نه‌یارانی كوردستان شیرین بكات باسی له‌وه‌كرد گوایه من پێم وتبێت دیفاع بكه له پارتی ئه‌وجا لیژنهتان پێ ئه‌ده‌م، كه ئه‌مه جیا له‌وه‌ی درۆیه‌كی گه‌وره‌بوو، دڵنیاشم پارتی ئه‌وه‌نده بچوك نییه خه‌لكی له‌و شێوه‌یه دیفاعی لێبكات".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له نووسینه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه كه "له‌كاتی دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر لیژنه‌كان ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی كوردم دابه‌ش كرد به‌سه‌ر لیژنه‌كان به‌و شێوه‌ی خۆیان ده‌یانویست، ته‌نها نه‌وه‌ی نوێ وتیان ئیمه په‌یوه‌ندیمان به كورده‌وه نییه و له‌گه‌ڵ ئیمتداد هاوپه‌یمانیمان دروست كردووه، وتم باشه به‌ڵام دوایی گله‌یی نه‌كه‌ن وتیان باشه، كه‌چی به‌ڵێنیان پێدان ئه‌ندامێكیان له لیژنه‌ی دارایی دانێن دوایی راستیان له‌گه‌ڵیان نه‌كرد و هاتنه‌وه بۆ لای من وتیان ئه‌و ئه‌ندامه‌مان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مالیه، چه‌ند جارێك سروه و جارێكیش كاك ریبَوار و جارێكیش كاك ئومێد محه‌مه‌د هاتن، وتم به‌مه‌رجێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و درۆیه‌ی له كه‌ناڵی عه‌هد كردوتانه داوای لێبوردن بكه‌ن ئه‌گینا هیچتان بۆ ناكه‌م".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ی سه‌یره ئێستا باس له‌لیژنه‌ی دارایی ده‌كه‌ن و گوایه ده‌سكه‌وتیان هه‌بووه كه‌چی هیچ پهرلهمانتارێكیشیان نییه له‌و لیژنه، باس له‌زانیاری ناو كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و هیچ ئه‌ندامێكیان له‌وێ نییه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده درۆیان كردووه و خه‌ڵك بڕوای پێكردون فێربوونه داهێنان ده‌كه‌ن له‌درۆ و چه‌واشه‌كاری".
ده‌شڵێت: "ئێوه بۆ ده‌نگ و خۆڵكردنه چاوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باسی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن وه‌كو ئێمه كه چه‌ند رۆژه خه‌ریكی دابینكردنی پاره‌ین بۆ ئه‌و بابه‌ته و نووسراویشمان كردووه و هه‌وڵیشمان داوه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا راشیگه‌یاندووه كه "به‌ڵێ من له‌به‌غدام نوێنه‌ری میلـلـهتیكم نابێ رێگه بده‌م مافی گه‌له‌كه‌م پێشیل بكرێت. رۆژانه خه‌ریكی ئه‌وه‌ین چۆن مافه ده‌ستورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین و خه‌ریكی رێگه گرتنین له ته‌عدا كردن له خه‌ڵك و جوتیارانی ئێمه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئیوه‌یش ئه‌وه‌ی خودا پێی ناخۆشبیت و دژی میلـلـه‌ت و خاكی خۆتان بیت ده‌یكه‌ن، له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم ئاین و كۆمهڵگاو په‌روه‌رده‌ی خێزانی و حزبیم رێگه‌م پێنادات ئه‌وه‌ی له‌لامه له‌سه‌ر ئێوه بڵاوی بكه‌مه‌وه چونكه شتی زۆر قێزه‌ون و ناشرینه".
AM:09:05:04/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 12932
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت