وەزیری دەرەوەی عیراق: کێشەکانی تایبەت بە بودجە چارەسەر دەبن
وێستگەنیوز_
وەزیری دەرەوەی عێراق لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵیی رایگەیاند، "لە منی وەربگرن،" کێشەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە چارەسەر دەبن."
ئەمرۆ پێنجشەممە، 1ـی 6ـی 2023، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی کرد و لە کاتی هاتنەدەرەوەی بە رووداوی راگەیاند، وەکو وەزیری دەرەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی کردووە و باسی دۆخی ناوخۆی عێراقیش کراوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی دیکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، "چارەسەر دەبێت، لە منی وەربگرە، باشە؟"
هەروەها پاش ئەوەی رۆژی 30ـی ئایار دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق بڕیاریدا بە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە 12ى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان کە لە 9ى تشرینى یەکەمى 2022 دەرکرا و رایگەیاند، تەمەنى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ کۆتاییهاتنى خولى پێنجەم کۆتایی هاتووە و "هەر بڕیارێک دواى کۆتاییهاتنى دەرکرابێت لە رووى دەستوورییەوە پووچەڵە." فوئاد حوسێن لەوبارەیەوە دەڵێت: دوای بە نایاسایی ناساندنی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ئەگەر پەرلەمانیش نەمێنێت، حکومەت دەبێ تا کاتی هەڵبژاردن هەر بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
PM:02:01:01/06/2023
ئهم بابهته 940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت