وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئاشكرا كرد
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، داوای له خوێندكارانیش كرد رۆژێك پێش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه سه‌ردانی هۆڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له ناوه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 31ی ئایاری 2023، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە بەپێی پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن".
ده‌شڵێت: "بۆیە داوا له خوێندكاران دەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە 3ی حوزه‌یرانی 2023، کاتژمێر 7:30ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم".
PM:11:03:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 4888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت