7 رێنمایی له ته‌ندروستیی سلێمانییه‌وه بۆ هاولاتیان
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه خۆڵبارین ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ره‌كان بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌بێت و هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه‌ی بووه به ته‌پ و تۆز به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باش نییه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خۆڵبارین ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی ده‌بێت:
1- ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری حه‌ساسییه‌ت و پێڵووی چاوه‌كان سورده‌بنه‌وه و توشی خوران ده‌بێت.
2- هه‌ستیاری لوت و به‌تایبه‌ت تر ناوپۆشی لوت سور ده‌بێته‌وه تووشی هه‌وكردن ده‌بێته‌وه به‌مه‌ش گیرانی لوت دروست ده‌بێت و كه‌سه‌كه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت.
3- فشاری خوێن و خوێن به‌ربوون و هه‌وكردنی گوێچكه‌ی ناوه‌ڕاست زۆر جار ده‌رئه‌نجامی ئه‌م خۆڵبارینه‌یه و كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌سن و ڕه‌بۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆڵبارینه حاڵه‌ت و نیشانه‌كانیان زیاد ده‌كات.
5- زۆر جار ده‌بێته‌هۆی خورانی پێست و سوربوونه‌وه و نه‌خۆشی ئێكزیما.
6- كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و سییه‌كان دروست ده‌كات و به‌مه‌ش كه‌سه‌كه تووشی كۆكه و پژمین و ناڕه‌حه‌تی زۆر ده‌بێت چونكه ئه‌و ده‌نكۆڵانه هه‌ڵگری میكرۆب و به‌كتریان.
ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه پێویسته له كاتی خۆڵبارین و دروستبوونی تۆز و خۆڵ ڕه‌چاوی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بكرێت:
1- داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و پاككردنه‌وه‌ی شوێنی خۆڵبارین به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماڵه‌وه‌ن.
2- له كاتی چونه ده‌ره‌وه ده‌مامك ببه‌سترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانه‌وه بكه‌ی به‌به‌رده‌وامی.
3- ده‌رگا و په‌نجه‌ره دابخه ئه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت مه‌چۆ ده‌ره‌وه.
4- زۆر خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی به‌تایبه‌ت له‌كاتی شۆفێری و چونه ده‌ره‌وه هه‌وڵبدرێت هه‌وای ناو ئۆتۆمبێل بكرێته‌وه.
5- خواردنی میوه و سه‌وزه به‌به‌رده‌وامی.
6- تێكه‌ڵ نه‌بوونی هاوڵاتیان و مامه‌ڵه نه‌كردنیان له‌گه‌ڵ سه‌گ و پشیله كه له ئێستادا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه گرنگی زۆری پێده‌درێت ، چونكه ئه‌و تۆز و خۆڵه له‌گه‌ڵ فه‌رووی ئاژه‌ڵه‌كان كێشه دروست ده‌كات.
7- له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی ژماره 122 بكه‌ن.
PM:01:18:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت