شاره‌زایه‌كی ئابووری: هه‌رێم دەسه‌ڵاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی لێسه‌ندرایه‌وه
وێستگه نیوز-
شاره‌زایه‌كی ئابووری و بواری نه‌وت رایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، هه‌رێم دەسه‌ڵاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی لێسه‌ندرایه‌وه و ده‌بێت رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكات.
نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابووری و بواری نه‌وت و مامۆستای زانكۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌پرسێت ئایا هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌كانی بودجه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێم وه‌ك گیژه‌ڵوكه‌ی رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره؟
نه‌بیل مه‌رسومی روونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه و نووسیویه‌تی: "هه‌مواری ماده‌ی 13 كراوه‌ته‌وه به‌وپێیه‌ش ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكات تا له رێگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده‌ی بكات یان له پاڵاوگه ناوخۆییه‌كانی عێراقدا به‌كاربهێنرێته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌مواره ئاڵۆزی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ند و هه‌رێم زیاد ده‌كات به‌هۆی ئه‌و گرفته ته‌كنیكییانه‌ی په‌یوه‌ندی به راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه هه‌یه به ناوه‌ند وله لایه‌كی تریشه‌وه به ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی له ده‌سه‌لاتی هه‌نارده‌كردن داماڵیوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌پێی هه‌مواری بڕگه‌ی (ج)ی هه‌مان ماده، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراوه كه پێشه‌كی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ند بكات پاش ئه‌وه شایسته داراییه‌كانی بۆ ده‌نێردرێت، له‌كاتێكدا پێشتر وانه‌بووه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له هه‌مواری مادده‌ی چوارده‌دا هاتبوو كه داهاتی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك هه‌ژماری بانكیدا داده‌نرێت، هه‌رێم هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و هه‌ژماره له سیتی بانك بكاته‌وه، به‌ڵام ئێستا پابه‌ندكراوه كه هه‌ژماره بانكییه‌كه له بانكی ناوه‌ندیی عێراقییه‌وه ده‌كرێته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی هه‌مواره‌كه رێگری ده‌كرێت كه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدان ده‌ربهێنێت، كه له ئێستادا یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم پێكده‌هێنێت".
AM:11:52:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت