له رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆدا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز-
له سنووری ناوچه‌ی زراره‌تی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ روویدا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گوندی قه‌لاته‌جن لەسنوری ناوچەی زرارەتی سنوری پارێزگای هەولێر رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ روویدا.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له رووداوه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی ره‌وه‌نده عه‌ره‌به‌كانی سنووره‌كه وه‌رگه‌ڕاوه".
وتیشی: "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامدا ( 5 ) له سه‌ر نشینه‌كان گیانیان له ده‌ستداوه".
لای خۆیەوە فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە کە "بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوی وەرگەڕانی پیكابێك، لەڕێگای (شێخ توراب بۆ قەندیل) لەنزیك قەڵاتە جن، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا".
PM:08:55:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 9252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت