نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات


وێستگه‌ نیوز-
به‌راورد به‌ دوێنێ‌ به‌یانی‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نزمبووه‌وه‌، له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 20ی ئایاری 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نزمبووه‌وه‌ بۆ 75 دۆلار و 58 سه‌نت.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 71 دۆلار و 55 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ هه‌زار و 977 دۆلاره‌.



AM:08:10:20/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت