نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ و زێڕ دابه‌زی‌


وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ و نرخی‌ زێڕ دابه‌زی‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ی نیسانی 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 79 دۆلار و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 75 دۆلار و 67 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌  هه‌زار و 969 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرێت.


AM:08:14:01/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت