کەشناسی رادەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی راگەیاند


وێستگەنیوز_

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئەمرۆ دووشەممە 27ـی ئاداری 2023 دەڵێت،  لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوە باران و هەورە برووسکە دەبێت و بۆ ئێوارە کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە بۆ شێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ئێوارەی سبەی بارانبارین کۆتایی دێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە ئاماژە بەوە کراوە، سبەی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخەوییەکان هەیە و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە 12 کاتژمێری رابردوودا و تاوەکو کاتژمێر 09:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، لە هەولێر 12 ملیمەتر، لە سلێمانی 26.3 ملیمەتر، لە دهۆک 20.2 ملیمەتر، لە هەڵەبجە 6.5 ملیمەتر و لە کەرکووک 9.5 ملیمەتر باران باریوە.
  
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی پلەی پێشبینیکراوی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
 


PM:03:14:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت