پسپۆڕێكی بواری وزه: دڵنیایی به‌رپرسانی هه‌رێم له دۆسێی نه‌وتدا هۆكاره‌كه‌ی ده‌سته‌وستانییه به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگا
وێستگه نیوز-
پسپۆڕێكی بواری وزه رایگه‌یاند كه دڵنیایی بەرپرسانی هەرێم لە دۆسێی نەوتدا هۆکارەکەی دەستەوستانییە لە بەرانبەر بڕیارەکەی دادگای پاریس‌دا.
ڕۆژنامه‌ی «الشرق الاوسط» له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه، سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌كه هه‌موو ئه‌و لێدوانانه‌ی ئاماژه پێداوه كه به‌رپرسانی هه‌رێم دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێودوڵه‌تیی پاریس داویانه و دڵنیاییان داوه كه بڕیاره‌كه‌ی دادگا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت به‌تایبه‌تیی له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، له‌ناو لێدوانه‌كانیشدا ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕێباز حه‌ملان ڕاوێژكاریی ئابووریی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوه.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه لێدوانی له حه‌مزه جه‌واهری، پسپۆڕی وزه وه‌رگرتووه كه پێی وایه ئه‌و هه‌موو دڵنیاییه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم له هه‌مبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تیی پاریس هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی هه‌رێم ناتوانن له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره هیچ شتێك بكه‌ن و به ته‌واوه‌تیی ده‌سته‌وستانن.
جه‌واهری به ڕۆژنامه‌كه‌شی وتووه كه زۆر ئاشكرایه بڕیاری ئه‌و دادگایه به ته‌واوه‌تیی توركیا پابه‌ند ده‌كات، توركیاش ڕایگه‌یاندووه كه پابه‌ند ده‌بێت پێیه‌وه، هه‌ربۆیه فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به ته‌واوه‌تیی ده‌چێته ژێر ڕكێفی كۆمپانیای (سۆمۆ) و به‌وپێیه داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمیش ده‌چێته بانكی فیدراڵییه‌وه له به‌غدا و له كۆتاییشدا هه‌موو داهاته‌كه ده‌چێته خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی پێشبینیی ده‌كرێت عێراق له‌پای ئه‌و فرۆشتنه نایاساییه‌ی نه‌وتی هه‌رێم وه‌ریبگرێت، جه‌واهیری ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پرسی قه‌ربووكردنه‌وه‌كه ته‌مومژاوییه و هێشتا دیار نییه چۆنه و بڕه‌كه‌ی چه‌نده، به‌ڵام له‌ڕووی شاییسته‌ییه‌وه عێراق ته‌نیا تا ساڵی 2014 مافی خۆیه‌تی بڕی 26 ملیار دۆلار وه‌ربگرێت، بۆ ساڵه‌كانی دواییش بڕه‌كه ڕه‌نگه بگاته 60 ملیار دۆلار.
ڕۆژنامه‌كه له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ڕه‌نگه ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی پاریس ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه درێژخایه‌نه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، به‌ڵام هه‌ڵوێستی هه‌رێم و توركیای له دانوستانه‌كاندا له به‌رانبه‌ر به‌غدا زۆر لاواز كردووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش داوه كه به زمانێكی نه‌رم نوسراوه و لایه‌نی توركیی دڵنیاكردۆته‌وه كه په‌یوه‌ندییه مێژووییه باشه‌كانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا به‌ڵام به ڕه‌چاوكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌ر داهات و سه‌رچاوه و سامانه‌كانیدا.
AM:09:25:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت