سەرۆکی فراکسێۆنی یەکێتی: کاک مەسرور حەماسەتی کاک قوبادی کوشت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له به‌شدارینه‌كردنی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لە کۆبونەوەکانی حکومەت كرد و وتی: "مه‌سرور بارزانی ئه‌و حه‌ماسه‌ته‌ی كوشت كه له قوباد تاڵه‌بانیدا هه‌بوو".
له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رەنج-ی كه‌ناڵی رووداو، لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه كه ئایا "پێتان خۆشە کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان رابگیرێت؟، ئه‌ویش وتی: یه‌كێتی زۆرجار قوربانیی به مافه‌كانی خۆی داوه له پێناوی سه‌قامگیریدا.
وتیشی: له كابینه‌كانی پێشووشدا قوباد تاڵه‌بانی هاوشانی نێچیرڤان بارزانی رۆڵی گه‌وره‌یان بینی له كردنه‌وه به دنیای ده‌ره‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تدا و به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه 18 خاڵه، سه‌رۆكی حكومه‌ت پابه‌ندی 16 خاڵی نه‌بووه‌و جێبه‌جێ نه‌كردوه.
"قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تدا زۆر پشوو درێژه و پێداگریی زۆر كرا و زۆر هه‌وڵیدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له‌وه‌ی یه‌كێتی به‌م شێوازه حوكمڕانییه رازی نین و فه‌رموون با له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له‌سه‌ر كێشه‌ی خه‌ڵك"، لوقمان وه‌ردی وای وت.
ئه‌وه‌شی رونكردنه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی بۆ حكومه‌ت به په‌یامی پیرۆزبایی و قسه‌ی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن نابێت و ده‌بێت هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
بۆ راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كورستانیش، لوقمان وه‌ردی وتی كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خوازیاری ئه‌وه نییه خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بن و یه‌كێتی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان تا بژێوی و قووتی خه‌ڵك نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌بوایه ئێستاش رۆڵی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بووایه و سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی بوایه له به‌غدا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و حه‌ماسه‌ته‌ی نییه، لوقمان وه‌ردی وتی: قوباد تاڵه‌بانی له‌ناو حكومه‌ت بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌وڵی خۆی ده‌دا، به‌ڵام "كاك مه‌سرور حه‌ماسه‌تی كاك قوبادی كوشت".
له به‌رامبه‌ریشدا هێڤیدار ئەحمەد، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان كه یه‌كێك بوو له به‌شداربوانی به‌رنامه‌كه، وتی: "قوباد پیاوێکی دەوڵەتدارە به‌ڵام لە سلێمانی بەندکراوە" و به سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی وت: "دەسەڵات بدەنەوە بە کاک قوباد با کارەکانی بکات."
AM:12:39:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت