شاباز زه‌مانی له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا


وێستگه‌ نیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانیان لەسەر سکاڵای ژنێک،  شاباز زەمانییان دەستگیرکردووە و تاوەکو ئێستا لەلای ئەوان دەستبەسەرە.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانیان شاباز زەمانی-يان دەستگیرکردووە و تاوەکو ئێستا لەلای ئەوان دەستبەسەرە.

ئاسایشی‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ ئێواره‌ هێزه‌كانمان له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر هه‌ستان به‌ ده‌ستگیر كردنی (شاباز زه‌مانی) و ئێستا لای ئێمه‌ به‌نده‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ده‌ستگیركردنه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ شاباز هه‌ڵساوه‌ به‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تێك به‌ ناوی ( س. ر. ص ) و ئافره‌ته‌كه‌ش سكاڵای دژی ناوبراو تۆمار كردوه‌".

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه‌ هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ هیچ كه‌س له‌ یاسا گه‌وره‌تر نییه‌ و یاسا له‌ سه‌رووی هه‌موو كه‌سێكه‌.


PM:07:41:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 3636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو