له‌م پارێزگایه‌ دوو رۆژ پشوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوزـ

پارێزگاری سەڵاحەدین بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزه‌وه‌ سبەینێ چوارشه‌ممه‌ و دوو سبەی پێنجشه‌ممه‌ لە قەزای خورماتوو بکرێت بە پشووی فەرمی.

نووسینگەی رۆژنامەوانی ئیسماعیل هلوب، پارێزگاری سەڵاحەدین رایگەیاند: "بڕیادراوە رۆژی چوارشه‌ممه‌ و دوو سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ لە قەزای خورماتوو لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت بکرێت بە پشووی فەرمی، جگە لە فەرمانگە تەندروستی و خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بڕیارەکە بەهۆی هاتنی جەژنی نەورۆزەوەیە".


PM:10:12:21/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 7492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو