گۆشت و تەماتەو پیازو خەڵوز گرانبوون


وێستگەنیوز- 

لەگەڵ هاتنی نەورۆزدا پێداویستییەکانی سەیران و گەشت لەشارەکانی هەرێمی کوردستان گران بوو.

بەپێی بەدواداچونەکانی پەیامنێرانی وێستگە نیوز، پێش نەورۆز کیلۆیەک گۆشتی بەرخ بە 20 هەزار بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەپڕ بەرزبووەوە، بۆ 22 هەزار . 

گۆشتی گوێرەکەش لە 18 هەزارەوە بۆ 20 هەزار بەرزبۆوە. هەروەها فەردەیەکی بچوکی خەڵوز پێشتر بە 5 هەزار بوو ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ 6 هەزارو نیو.

بەپێی بەدواداچونەکانی وێستگەنیوز، تەماتەو پیازیش یەکی هەزار دیناریان چۆتەسەر.

لەگەڵ ئەمانەشدا نرخی کەپر لەهاوینە هەواری دوکان بۆ 100 دۆلار لەسەر ئاوەکە بەرزبۆتەوە" ئەگەری ئەوەش هەیە باران تەڕت بکات" وەک خاوەن کەپرێک ئاماژەی بۆکرد کاتێک وێستگەنیوز پرسیاری لێکرد.


PM:03:04:20/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو