ئاسایشی سلێمانی: هەشت تیرۆریست لە تەکیەی چەمچەماڵ دەستگیرکران
وێستگهنیوزـ
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی هەشت کەسی لە شارۆچکەی تەکیەی چەمچەماڵ رادەگەیاند و دەڵێت، "لە 2004ـەوە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردووە و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە".
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیهندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 7ی شوباتی 2023، بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، ئەو کەسانە "تاقمێکی تیرۆریستین، لە یاسا هەڵاتبوون و لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشاردابوو".
ئەو کەسانە بە پێی مادەی دووی تیرۆر دەستگیرکراون. ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، "دوای رەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەستکەوت و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی 5ی شوباتی 2023 لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، ههشت تۆمەتباری لە یاسا هەڵاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق دەستگیرکران".
AM:11:43:07/02/2023
ئهم بابهته 944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت