خامنه‌یی لێخۆشبوونی ده‌ركرد، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری-ش مه‌رجی هه‌یه
وێستگه نیوز-
عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لێخۆشبوونی بۆ هه‌زاران ده‌ستگیركراوی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوو ده‌ركرد، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانش رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاد ده‌كرێن، ده‌بێت په‌شمانی رابگه‌یه‌نن.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر پێشنیازی غوڵام ئیجه‌ئی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، بڕیاری لێخۆشبونی بۆ زۆرینه‌ی ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌ركردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌هه‌ر قۆناغێكدا بێت، دۆسیه‌كانیان داده‌خرێت.
میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه خامنه‌یی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه سزای ده‌یان هه‌زار "تۆمه‌تبار و تاوانبار"ی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردووی ئه‌و وڵاته، سوك بكرێت.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه، كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری په‌یامی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی و له‌ئێستادا له هه‌ڵوێسته‌كانیان په‌شیمان بونه‌ته‌وه، بۆیه داوای داخستنی دۆسییه‌كانیان و لێخۆشبون بۆیان ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردوه، بڕیاره‌كه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه تێوه‌گلاون له "سیخوڕی" بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، یان به‌مه‌به‌ست ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتن و برینداكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان و هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.
رۆژی 13ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو ژینا ئه‌مینی كچه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له تاران له‌لایه‌ن پۆلیسی چاودێریكردنی جلوبه‌رگی ژنان به‌تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بون به جلوبه‌رگی باڵاپۆشییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتریش له گرتوخانه چوه كۆماوه و كۆچی دواییكرد، روداوه‌كه‌ش ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی فراوانی لێكه‌وته‌وه و چه‌ندین مانگ به‌رده‌وام بو، هاوڵاتیانی ئێران داوای لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌یان كرد.
PM:07:34:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت