هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: په‌ڕه‌یه‌كی ساخته‌ی فه‌یسبوك به‌ناوی منه‌وه ئاژاوه ئه‌نێته‌وه
وێستگه نیوزـ
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه په‌ڕه‌یه‌كی ساخته كراوه‌ته‌وه‌و له‌وێوه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و پشتگیرییش له كه‌سێك ده‌كات.
ناوبراو له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی: "نه فه‌یسبوكم هه‌یه، نه هیچ پلاتفۆرمێكی سۆشیال میدیا. هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نه‌ماوه‌و له ئایه‌نده‌شدا نامێنێت."
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه
ماوه‌یه‌كه په‌ڕه‌یه‌كی ساخته‌ی فه‌یسبوك به‌ناوی منه‌وه ئاژاوه ئه‌نێته‌وه، هێرش ئه‌كاته سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی، و پشتگیری له كه‌سێك ئه‌كات.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م په‌ڕه‌یه ساخته‌كاری نییه، وێنه‌ی دایك و باوكم و له‌ته دۆكیومه‌نتێكی له ئه‌رشیفی باوكم بڵاو كردوه‌ته‌وه.
به‌نده نه فه‌یسبوكم هه‌یه، نه هیچ پلاتفۆرمێكی سۆشیال میدیا. هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نه‌ماوه‌و له ئایه‌نده‌شدا نامێنێت.
له‌گه‌ڵ رێزم دا،
٤/٢/٢٠٢٣
PM:09:44:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت