به‌هۆی به‌فر و سه‌رماوه په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن گۆڕانكاری له كاتی ده‌وامدا كرد
دیمەنێکی شاری پێنجوێن لەدوای بەفربارین
وێستگه نیوز-
به‌هۆی به‌فر و سه‌رماوه به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن گۆڕانكاری له كاتی ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگه‌كاندا كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی خوێندكاران و قوتابیان به‌هۆی بونی سه‌هۆڵ به‌ندان و سه‌رما و سۆڵه‌یه‌كی زۆر له سنوره‌كه گۆڕانكاری له كاتی ده‌وامدا كرد".
په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌وامی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سه‌نته‌ری قه‌زای پێنجوێن و هه‌ردوو ناحیه‌ی گه‌رمك و ناڵپارێز و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌م شێوه ده‌بێت:
١-ده‌وامی به‌یانیان كاتژمێر (٩)ی به‌یانی بۆ (١٢)ی نیوه‌ڕۆ.
٢-ده‌وامی دوانیوه‌ڕوان كاتژمێر (١)ی دوانیوه‌ڕۆ بۆ (٤).
PM:05:09:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت