باوكێك له‌ به‌سره‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشت


وێستگه‌نیوزـ

له‌ پارێزگای به‌سره‌ پیاوێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ هه‌ر 11 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتر خۆیشی كوشت.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئایاری 2024، باوکێک به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌وه‌ له‌سه‌ری ته‌واوی خێزانه‌که‌ی کوشت و دواتر خۆیشی کوشت.

سەرچاوەیەكی فه‌رمی به‌ ئانشه‌ عێراقییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: "باوکەکە قەرزێكی زۆری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ و فشاری لەسەر بووە، ئەمەش وایکردووە هەر 11 ئەندامی خێزانەکەی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌ قه‌زای شه‌ت ئه‌لعه‌ره‌ب بکوژێت و دواتر خۆیشی بکوژێت".

به‌پێی سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كه‌، "باوکەکە تفەنگێکی کڵاشینکۆفی بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی تاوانه‌كه‌"، ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و پیاوه‌ لە بواری خانووبەرەدا کاردەکات و دوای ئەوەی فێڵی لێدەکرێت ملیارێک دیناری لەدەستداوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکانیان گواستووەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان".


PM:11:50:08/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو