دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دزییان لە چەند شوێنێك لە سیتەك كردبوو

‌دوو تۆمەتبارەکە

وێستگه‌نیوزـ

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ئەو سنورە دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزییان لەنزیكەی 30 شوێن لە سیتەك كردبوو.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە سنووری سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ئەو سنورە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر چەند پارچەچەكێك و بڕێك پارەو كەل و پەلی دزراودا لەگەڵ سێ‌ ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: لەئێستادا تۆمەتباران( م،أ،أ لەدایكبووی 1996 و س،ل،ح لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ده‌شڵێت: "لێرەوە داوا لە هاووڵاتیانی ئەو سنوورە دەكەین كە دزییان لێكراوە و كەلوپەلەكانی خۆیان دەناسنەوە سەردانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا".



AM:10:58:31/01/2023




























ئه‌م بابه‌ته 2000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت