قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوه‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوه‌وه‌و ته‌ئكیدی له‌رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا به‌پێی یاسا و ده‌ستوور كرده‌وه‌.


سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی به‌ میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاند: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كاروباری فراكسیۆنی یه‌كێتی و دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق كراو وه‌ك هه‌میشه‌ش له‌خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا بن".

لای خۆیه‌وه‌ هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: "قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی مام جه‌لال له‌ به‌غدا به‌ئاماده‌بوونی نزار ئامێدی، وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دواین پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی عیراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا".

وتیشی: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ پێویستی رێككه‌وتن چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌كان به‌پێی یاسا و ده‌ستوور كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها پرسی دابه‌شكردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی زیاتر بۆ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو".


PM:12:19:30/01/2023










ئه‌م بابه‌ته 1844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت