بارزانی: هەڵبژاردن پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ حوکمڕانی و پێویستە لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچیت
وێستگه نیوزـ
له میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه به‌لای حزبه‌كه‌یه‌وه "هەڵبژاردن بنەماو پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوکمڕانی و پێویستە ھەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچیت".
بارەگای بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر دیداری نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوكرده‌وه كه له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌چووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ھەرێم بارزانی ئەوەی دوپاتکردەوە کە "بەلای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەڵبژاردن بنەماو پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوکمڕانی و، پێویستە ھەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچیت. "
" دەبێت ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکھاتەکان بکرێت و بۆ بابەتی مافەکانیان لە ھەڵبژاردن نابێت لە دەرەوەی ئیرادەی پێکھاتەکان ھیچ شێواز و فۆڕمۆڵێک بەسەر پێکهاتەکانی کوردستان بسەپێندرێت." سه‌رۆكی پارتی وای وتوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراق و ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێ کراون و جەخت لە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدرال لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان كراوه‌ته‌وه.
PM:02:57:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت