پۆلیسی هەولێر وردەکاریی گیانلەدەستدانی پیاوێک لە گوندی لوبنانی ئاشکرا دەکات


وێستگەنیوز-
 
ئەمڕۆ دووشەممە، کەسێک لە گوندی لوبنانی لە هەولێر گیانی لەدەستدا و وابڵاوکرایەوە کە بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە بووە، بەڵام پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە و لێکۆڵینەوەکانیشیان بەردەوامن.

 
موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ج. ئـ)ـە، لەدایکبووی ساڵی 1950یە. دادوەر بووە لە موسڵ، بەڵام خانەنشین بووە و لە دهۆک دادەنیشت.
 
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کەسە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەیدا سەردانی هەولێری کردووە و چوونەتە گوندی لوبنانی بۆ لای دوو هاوڕێی کچیان، پاشان ئەو پیاوە گیانی لەدەستداوە.
 
دوای رووداوەکە، پۆلیس هاوڕێی ئەو پیاوە و هەردوو کچەکەیشی دەستگیرکردووە و تەرمی (ج. ئـ)ـیش گوێزراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.
 
هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوە کردووە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

سەرچاوە: رووداو
 


PM:08:01:23/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 7296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت