ژنه‌كه‌ی سه‌ربڕی و چوو بۆ نوێژی به‌یانی
وێستگه نیوزـ
زۆربه‌ی روداوه نه‌خوازراوه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له میسر روو ده‌ده‌ن، ئه‌مجاره پیاوێكی میسری دوای ئه‌وه‌ی ده‌مه‌بۆڵه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بووه، له مله‌وه سه‌ری بڕیوه‌و، زۆر به ئاساییش چووه بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی.
هاواری ده‌كرد: فریام كه‌ون
پۆلیسی شاری قلیوبیه‌ی میسر له شه‌قامی ره‌شاح له ناوچه‌ی خسوس ته‌رمی ژنه‌كه‌یان دۆزییه‌وه و بینیان كه له مله‌وه سه‌ربڕدراوه، دراوسێكانیش به پۆلیسیان وتوه كه گۆێیان له ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان ژن و پیاوه‌كه بووه‌و ژنه‌كه هاواری كردوه كه فریای بكه‌ون.
پۆلیس بۆی ده‌ركه‌وتوه كه پیاوه‌كه پێش بانگی به‌یانی ژنه‌كه كوژراوه‌و دواتریش وه‌ك دراوسێكان وتویانه، ده‌نگه‌ده‌نگ نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی له ده‌می شایته‌حاڵه‌كان وه‌رگیراوه‌كه پیاوه‌كه بینراوه له ماڵه‌كه‌ی هاتوه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ نوێژی به‌یانی به‌ره‌و مزگه‌وت رۆیشتوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسیش، هێزه‌كان چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و ژنه ته‌مه‌ن 38 ساڵه‌كه‌یان به سه‌ربڕدراوی دۆزیوه‌ته‌وه كه خه‌ڵتانی خوێن بووه.
داناپێدانانی پیاوه‌كه
پۆلیس پیاوه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد، پیاوه‌كه كرێكاری بیناسازییه و به چڕكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، دانی به‌وه‌دا نا كه دوای ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوانیان، توڕه بوه‌و ژنه‌كه‌ی له مله‌وه‌ی سه‌ربڕیوه.
پیاوه‌كه وتویه‌تی كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار روی له‌و شاره كردوه‌و شوێنه‌كه‌ی خۆی جێهێشتوه، دۆخی داراییشی زۆر خراپ بوه‌و هه‌میشه له شه‌ڕدا بوون، ئه‌و شه‌وه‌ش ژنه‌كه‌ی ده‌مدرێژیی به‌رامبه‌ر كردوه بۆیه كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی بیكوژێت.
PM:09:13:24/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 4764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت