خانمی پاره سپیكردنه‌وه ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوزـ
دادگای لوبنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره فه‌رمانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خانمه هونه‌رمه‌ند و فاشیۆنی وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی "ستیڤانی سه‌لیبا" ده‌ركرد.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان وتویانه كه فه‌رمانه‌كه‌ی دادوه‌ر جێبه‌جێكراوه‌و ئێستا خانمه هونه‌رمه‌نده‌كه به تۆمه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندبون به رێگه‌ی ناشه‌رعی و هه‌روه‌ها سپیكردنه‌وه‌ی پاره، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و دواتریش ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی تاوانه داراییه‌كان ده‌كرێت و له‌وێ بڕیار ده‌درێت ئازاد بكرێت یان له ده‌ستبه‌سه‌ریدا بمێنیته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه له‌و خانمه هونه‌رمه‌نده له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی فراوانی لێكۆڵینه‌وه‌یه كه غاده عه‌ون، خانمه داواكاری گشتیی لوبنان له مانگی نیسانی رابردوه‌وه ده‌ستیپێكردوه‌و ده‌وترێت كه سه‌لیبا دیاریی گرانبه‌های له پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی لوبنان به‌رامبه‌ر حه‌واڵه‌كردنی پاره به‌ناوییه‌وه وه‌رگرتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ریی لوبنانیش وتویه‌تی كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رنه‌خستوه كه ستیڤانی سه‌لیبا هیچ پاره‌یه‌كی ره‌وانه كردبێت، بۆیه ره‌نگه ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له‌دژی سه‌لیبا زۆر به‌هێز نه‌بێت.
PM:06:20:09/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 7036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت