به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌مشه‌و هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور و بۆردومانكراوه، میدیاکانی عێراقیش دەڵێن کە هێرشەکە سوپای تورکیا ئەنجامیداوەو تائێستاش زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
كه‌مپی مه‌خمور ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و ئه‌و كه‌مپه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، بۆ ئه‌و كوردانه‌ی باكوری كوردستان كراوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی بارودۆخی سیاسی توركیاوه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
پێشتریش چه‌ندین جار فڕۆكه‌كانی توركیا، كه‌مپی مه‌خمووریان مووشه‌كباران كردووه به بیانووی هه‌بووی باره‌گای چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
رۆژی 1ی شوباژی 2022، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌مپی مه‌خموریان بۆردومانكرد و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 40 كه‌س بوونه قوربانی.
ئه‌م بۆردومانه‌ی سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مشه‌و بە 8 مووشەکی گراد بنکەی ھێزەکانی تورکیا لەزلێکان بۆردومان کرایه‌وه‌و ئاگر لە بنکەکە بەرزبوه‌تەوە.
شه‌وی رابردووش بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی زلیكان-ی سوپای توركیا له ناحیه‌ی باشیك به چه‌ند موشه‌كێك كرایه ئامانج و گروپێكی چه‌كداری عێراق به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان راگه‌یاند.
سەرچاوەیەکی ئەمنی به میدیاكانی عێراقیان راگه‌یاند كه 4 موشەک له جۆری گراد لە گەڕەکەکانی شاری موسڵەوە بەرەو بنکەی سه‌ربازیی زلیکان لە ناحیه‌ی باشیك ئاراسته‌كراوه کە هێزه‌كانی سوپای تورکیای تێدا جێگیره.
له‌دوای هێرشه‌كه‌ش گروپێكی چه‌كدار به‌ناوی "لیوای ئەحرار عێراق" به‌رپرسیارێتیی ھێرشەکەی سەر بنکەی زلێکانی لەباشیک لەئەستۆ گرت و پشتڕاستی كرده‌وه كه 4 موشەکی گراد-ی ئاراسته‌ی بنكه‌كه كردوه.
PM:08:49:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2696
جار خوێنراوه‌ته‌وه